.
07:27 PM - 04/10/2022
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە موسڵ سەردانی مەڵبەندی حەوتی موسڵی کرد بەبۆنەی پێنجەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال
رۆژی سێ شەمە ٤ی ١٠ی ٢٠٢٢ ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی موسڵ لە بارەگای مەلبەند پێشوازی کرد لە ( لیوا خچیر المتروحی ) فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ھێزی حەشدی شەعبی لە پارێزگای موسڵ و شاندی لەگەڵی
سەرەدانەکەش بۆ دەربرینی ھاوخەمی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی سەرۆك مام جەلال بوو لە وتەیەکیدا لیوا خچیر المتروحی باسی لە ڕۆڵ و پێگەو کەسایەتی کاریزمای سەرۆک مام جەلال لە کوردستان و جیهان و عێراقدا ، وتیشی مام جەلال سەمام ئەمان بوو بۆ ھەموومان
لەلایەن خۆیەوە ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەلبەند سوپاسی لیوا خچیر المتروحی كرد بۆ ئەم سەرەدان و ھاوخەمیە و بەلێنی دا درێژە پێدەری رێبازی سەرۆك مام جەلال دەبین بەبێ جیاوازی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە