کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەلی باباجان: مام جەلال پیشەنگی دایالۆگ بوو لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا

.

07:22 - 04/10/2022

لەساڵیادی ماڵئاوایی شكۆی نەتەوەو نیشتمان سەرۆك مام جەلال، عەلی بابا جان سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن (DEVA) پەیامێكی بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناردووە و رایدەگەیەنێت: "سەرۆک تاڵەبانی شارەزابوو لە هێشتنەوەی هاوسەنگی تائیفی  لەئەو ژینگە بێبەزەییانەی دوای جەنگ لە عیراق دا هەبوو".
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنە:

عەلی بابا جان
سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن (DEVA)
ئەنكەرە:1ی ئۆكتۆبەری 2022

بۆ بەڕێزتان
زۆر سوپاس بۆ بانگهێشتکردنم بۆ یادکردنەوەی  پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا سەرۆک جەلال تاڵەبانی  كە 60 ساڵی خەباتی سیاسی بۆ گەلی عیراق و کورد كرد.
سەرۆک تاڵەبانی شارەزابوو لە هێشتنەوەی هاوسەنگی تائیفی  لەئەو ژینگە بێبەزەییانەی دوای جەنگ لە عیراق دا هەبوو.
لە چەندین بۆنەدا شایەتی بیرۆکە دیدەوانییەکانی بووم بۆ عیراقێکی ئاوەدان و دیموکراسی، هەروەها جەختکردنەوە بەهێزەکانی  لە بەهاكانی مافی مرۆڤ.
ویستی ئەو بۆ پیشەنگکردنی دایالۆگ و وتووێژ لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا بە دڵنیاییەوە یاریدەدەر بوو بۆ بەرپاکردنی ئاشتی و ئارامی لە عیراق و شوێنی تریش.
بەبونی ئەمانە لە بیرمدا، بەرێزەوە  یادی سەرۆک تاڵەبانی دەکەمەوە، لەناخی دڵمەوە هاوخەمی دەرئەبڕم.
ئەم دەرفەتە بەکاردەهێنم بۆ جەختکردنەوەی باشترین هیوام بۆ باشی دۆخی عیراق.

بەرێز د.محەمەد سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەواڵەکان

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە