کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی نەوتی عیراق لە مانگی ئەیلولدا 9% كەمیكردووە

.

05:47 PM - 04/10/2022


بەپێی داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ داهاتی فرۆشتنی نەوتی عیراق لە مانگی ئەیلولی رابردوودا بەرێژەی لەسەدا 9 دابەزیوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارە سەرەتاییانەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق ناسراو بە (سۆمۆ) بڵاویكردۆتەوە، لە مانگی ئەیلولی 2022دا جیاواز لە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان عیراق  98 ملیۆن و 765 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە، بەراورد بە مانگی ئابی ئەمساڵ كە 101 ملیۆن و 859 هەزار بەرمیل بووە بەرێژەی لەسەدا 3 پۆینت 4 هەناردەكردن كەمیكردووە.
هەروەها كۆی داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە 8 ملیار و 773 ملیۆن دۆلار بووە، بەراورد بە مانگی ئابی كە  9 ملیارو 784 ملیۆن دۆلار بووە بەرێژەی لەسەدا 9 پۆینت 6 داهاتی فرۆشتنی نەوتی عیراق دابەزیووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆی داهاتی هەناردەكردنی نەوت لە بەندەرەكانی بەسرە بەرێژەی لەسەدا 10 پۆینت 4 كەمیكردووەو 8 ملیارو 587 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام داهاتی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا لەسەدا 42 زیادیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە