کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزیكەی نیوەی قۆناغی یەكەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواو بووە

.

05:20 PM - 04/10/2022


بەڕێوەبەری پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە ٣٤ كیلۆمەتر درێژە، لە شارۆچكەی تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا گوندی دەمركان و لەسەدا 46ی كارەكانی تەواو بووە.
(ئەبوبەكر تەیب) بە ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندوە، شەقامەكە چوار سایدی هاتن و چوونە و پانییەكەشی ١٠٠ مەترە، هەروەها ٥ ئەندەرپاس، ٧ یەكتربڕ و ٣ پردی پەپوولەیی لەخۆ دەگرێت، جگە لەوەی لەسەر چەمی تاسڵوجە، پردێك دروستدەكرێت كە درێژییەكەی ٥٠٠ مەترەو ٢٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە، ٦٧ ئاوباری كۆنكرێتی بۆ پەڕینەوەی ئاوی باراناو لەخۆدەگرێت كە درێژایی هەر یەكێكیان ١١٠ مەترە، هەروەها تۆڕێكی كارەبای مۆدێرنی بۆ رووناككردنەوەی تەواوی شەقامەكە تێیدایە.
پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی درێژییەكەی ١٤٥ كیلۆمەترە و بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت. قۆناخی یەكەمی پرۆژەكە بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە و لەماوەی كاركردنیدا ٦٠٠ ئامێر كاری تێدا كردووە و زیاتر لە هەزار هەلی كاری راستەوخۆی ڕەخساندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە