کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بلینكن:ئەمریكا پابەندە بەهاوبەشییە ستراتیژییەكانییەوە لەگەڵ عیراق

.

04:16 PM - 04/10/2022


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنی بلینكن بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی كۆماری عیراقەوە لەپەیامێكدا پیرۆزبایی ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و گەلی عیراق كرد و رایگەیاند، پابەندن بە هاوبەشیە ستراتیژیەكان لەگەڵ عیراق.
بلینكن ئاماژەی بەوەكرد، رۆژی نیشتمانیی كۆماری عیراقەوە ڕۆژێكە بە شانازییەوە دەستكەوتەكانی عیراق و كۆڵنەدانی گەلەكەی بەبیر دەهێنێنتەوە، لە 90 ساڵی رابردوودا عیراق لە زۆر رێگەی سەختەوە هەوڵی زۆریداوە، بۆ دەستەبەركردنی كۆمەڵگەیەكی گشتگیرتر و دادپەروەرتر بۆ هاونیشتمانییەكانی و نەوەكانی داهاتووی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تەئكیدیشیكردەوە ئەمریكا پابەندە بەهاوبەشییە ستراتیژییەكانییەوە لەگەڵ عیراق، هەروەها پابەندە بەقوڵكردنەوە و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی بەپێی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی واشنتۆن و بەغدا
هەر لەپەیامەكەیدا بلینكن باسی لەوەشكردووە، چاوەڕوانی زیاتر بەردەوامبوون لەكارەكانیان و پێكەوە كاركردن لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی هەردوو وڵات دەكەن، هیوای سەركەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عیراق دەخوازن لە ساڵی داهاتوودا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە