کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید بیر لە كڕینی جواو كانسیلۆ دەكاتەوە

.

01:57 PM - 04/10/2022


جواو كانسیلۆی پورتوگالی و ئەستێرەی هێڵی بەرگریی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لەلایەن بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كراوەتە ئامانج و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە وەرزی داهاتوودا ناوبراو ببەنە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ / رۆژنامە ئینگلیزییەكان بڵاویانكردۆتەوە : بەرپرسانی ریاڵ مەدرید ماوەیەكی زۆرە چاویان بڕیوەتە تواناكانی جواو كانسیلۆ لە هەوڵی ئەوەشدان لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستێكی لەگەڵ ئیمزا بكەن / سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشداوە : بەرپرسانی میرینگی لە پلانی ئەوەدان لە نزیك ترین كاتدا پەیوەندی بە ئیدارەی ستیزنسەوە بكەن / ئەویش بە هیوای ئەوەی تواناكانی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنن و پێش یانەكانی تری ئەوروپا بە تایبەتی یانە ئیتاڵییەكان گرێبەستەكەی یەكلایی بكەنەوە / رۆژنامەكان ئەوەشیان رایگەیاندووە : بەرپرسانی ریاڵ مەدرید ئامادەییان نیشانداوە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ناوبراو تەرخان بكەن / كە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئیدارەی ئەو یانەیە بتوانن لە گواستنەوەیدا سەركەوتوو بن / جواو كانسیلۆی تەمەن 28 ساڵ لە رابردوودا یاریزانی یانەكانی بەنفیكای پورتوگالی ڤالانسیای ئیسپانی و ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بووە و لە هاوینی 2019 شدا بە بری 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی مان سیتییەوە كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە