کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیستەرسیتی (4-0) لە نۆتینگهام فۆرستی بردەوە

.

01:24 PM - 04/10/2022


لە میانی دوا رووبەرووبوونەوەی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا  یانەی لیستەرسیتی لە یاریگای كینگ پاوەر ستادیۆم پێشوازی لە یانەی نۆتینگهام فۆرست كرد  لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 25 یشدا گۆڵی پێشكەوتنیان لە رێگەی جەیمس مادیسۆنەوە تۆماركرد  دوای ئەو گۆڵەش بە تەنها 2 دەقیقە هارڤی بارنیس گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەی لیستەرسیتی  لە ناوەراستی گێمی یەكەمدا یاریزانانی لیستەر باڵادەست بوون و لە دەقیقەی 35 یشدا جارێكی تر جەیمس مادیسۆن تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند و گۆڵی دووەمی خۆی لە یارییەكەدا تۆماركرد  لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 73 دا باتسۆن داكا گۆڵی دڵنیایی پێ بەخشین  سەرەنجام یانەی لیستەرسیتی بە 4 گۆڵی بێ وەڵام یانەی نۆتینگهام فۆرستی دووچاری شكست كرد  بەوەش لیستەرسیتی توانی یەكەم بردنەوە لە ركابەرییەكانی ئەم وەرزەی خولەكە تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە