.
01:18 - 04/10/2022
گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی وازهێنانی یەكجاری لە یاری كردن راگەیاند و ئاماژەی بەوەش كرد كە لە كۆتایی یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئەمریكا ماڵئاوایی لە یاریگاكان دەكات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هیگواین رایگەیاند : كە لە سەرەتای مانگی یەكی ساڵی 2023 دا بە شێوەیەكی یەكجاری كۆتایی بە ژیانی یاری كردنی دەهێنێت و چیتر وەكو یاریزانی تۆپی پێ ناگەڕێتەوە یاریگاكان لە درێژەی قسەكانیدا هیگواین ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوە قوورس ترین بڕیاری ژیانی بووە بەڵام لەو باوەرەدایە بڕیاری وازهێنانی یەكجاری لە یاری كردن لەم كاتەدا بڕیارێكی زۆر دروستە و كاتی ئەوە هاتووە ماڵئاوایی بكات گۆنزالۆ هیگواینی تەمەن 34 ساڵ لە رابردوودا یاریزانی یانەكانی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و ناپۆلی و یۆڤانتۆس و ئەی سی میلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی بووە و لە هاوینی 2020 یشەوە یاری بۆ یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی دەكات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە