.
08:09 PM - 03/10/2022
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) رایگه‌یاند، سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ك پێشه‌نگ و تێكۆشه‌رێكی لێهاتو، وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانی، هه‌م له سه‌ده‌ی بیسته‌م و هه‌م له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌میشدا، مۆركی خۆی له مێژوی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان داوه، نه‌ك ته‌نیا له باشوری كوردستانیش، به‌ڵكو له هه‌مو به‌شه‌كانی دیكه كوردستان خاوه‌ن رۆڵ و كاریگه‌ریی خۆی بو".
كه‌جه‌كه له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له پێنجه‌مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌رده‌م یادی ئه‌م تێكۆشه‌ره مه‌زنه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا سه‌ری ڕێز و وه‌فا داده‌نوێنین و بیره‌وه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی به‌رز و پیرۆز راده‌گرین".
راشیگه‌یاندوه، "سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ك پێشه‌نگ و تێكۆشه‌رێكی لێهاتو، وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانی، هه‌م له سه‌ده‌ی بیسته‌م و هه‌م له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌میشدا، مۆركی خۆی له مێژوی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان داوه، بێگومان كه‌سایه‌تی نیشتمانی و تێكۆشانی مام جه‌لال نه‌ك ته‌نیا له باشوری كوردستان، به‌ڵكو له هه‌مو به‌شه‌كانی دی كوردستان خاوه‌ن رۆڵ و كاریگه‌ریی بوه، به تایبه‌ت هاوڕێتی و دۆستایه‌تی نێوان سه‌ۆك مام جه‌لال، رێبه‌ر ئاپۆ و مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رێگه‌ی له‌به‌رده‌م زۆر ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌تی و نیشتمانی كردۆته‌وه و بۆته هێمایه‌ك بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له هه‌ر چواربه‌شی كوردستان، سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رله نه‌خۆشكه‌وتنی، وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و هاوڕێتییه ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردبو بۆ كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له پێناو ئازادی رێبه‌ر ئاپۆدا".
ده‌شڵێت، "له هه‌مو كاتێك زیاتر پێویستی به به‌بنه‌ما وه‌رگرتنی كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و هه‌روه‌ها لێهاتویی سیاسی و شاره‌زایی دیپلۆماسی و هونه‌ری ئاشته‌وایی و دیالۆگی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌یه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە