کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەبدولستار مەجید: سەرۆك مام جەلال هەمیشە دەستی بۆ ئاشتی درێژ دەكرد

.

08:09 PM - 02/10/2022


عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان لەساڵیادی ماڵئاوایی شكۆی نیشتماندا رایدەگەیەنێت: سەرۆك مام جەلال دەستی بۆ ئاشتی درێژ دەكرد و دەرگای ئاشتی هەمیشە كراوەبووە، ئەمە خەسڵەتی سەرۆك و رابەری ئاشتیخوازە.
دەشڵێت: مام جەلال پیاوێكی گەورە و بەتوانا و بیر فراوان بوو، ئێستا لە كوردستان پێویستمان بە سەرۆكێكی لەو شێوەیە و دووپاتی دەكاتەوە كە "مام جەلال دەرگای بۆ ئاشتی كراوە بوو، ئێستا هەموو شەڕ و ناخۆشییەك دەبێتە گرێ و كۆتایی پێنایەت.
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری باس لەكاریگەری كۆچی سەرۆك مام جەلال دەكات لەگۆڕەپانی سیاسی و بەڕاشكاوانە دەڵێت: هەمووان بە بیروبۆچوونی جیاوازیی سیاسییەوە كۆكن لەسەر كاریگەریی سەرۆك مام جەلال و ئەو بۆشاییە گەورەیەی لە گۆرەپانی سیاسیی دا لە هەرێم و عیراق دا بەجێی هێشتووە ، بەتایبەت یەكتر قبوڵكردنی جیاوازییەكان، تەئكیدیش دەكاتەوە كە ئێستا لە كوردستان پێویستمان بە سەرۆكێكی لەو شێوەیە كە دڵ فراوانبێت و رای جیاواز و حزبی جیاواز قبوڵكات و پێ لە هەندێك شت بنێت بۆ ئەوەی تەبایی و یەكڕیزی دروست ببێتەوە، ڕاشیدەگەیەنێت:  ئێستا كەسێك نییە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ حزبە جیاوازەكان و بۆ چوونە جیاواز و سەركردە و را جیاوازەكان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە