کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەکانى ئاسایش ئەوتۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کەتابلۆکانی هاتوچۆی دەدزی

.

07:43 PM - 02/10/2022


لەدرێژەی هەوڵەکانی هێزەکانمان بۆ پاراستنی موڵکوماڵی گشتی پاشئەوەی چەند کەسێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە زانیاریان پێداین و داوای لێپرسینەوەی یاساییانکرد لە تۆمەتبارێکی نەناسراو لەڕێگەی هاتووچۆی نێوان ناحیەی شۆڕش بۆ ناحیەی سەنگاو هێماکانی ئاگادارکردنەوەی هاتوچۆ لێدەکاتەوەو دەیدزێت
لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەلایەن بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پەیوەندیکرا بەو کەسانەوەو پاش دڵنیابونەوە لەزانیاریەکان لەسەر ئەوحاڵەتە دەستبەجێ تیمە تایبەتەکانمان لەلایەن بەڕێز (بەڕێوەبەرە)وە ڕاسپێردران بۆ بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری لەوبارەیەوە سەرەنجام پاش تێپەڕبونی کەمتر لەکاتژمێرێک لەداواکەی هاوڵاتیان تۆمەتبارێک بەناوی ( ک ، م ، ع )دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانمان لەبەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیکرا
تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناو وتی ویستوێتی تابلۆکان لەبازاڕدا بەفافۆن بفرۆشێت
تۆمەتبارەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادان گیراوەو ڕاگیراوە
لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و ئەو تابلۆیانەی لێیکردبۆوەو دزیبونی و بەتەمابوو لەبازاڕدا بیان فرۆشێت

ئاسایش هێزێک لەپێناو پاراستنی سەروماڵی گشتی و هاوڵاتیان

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە