.
07:00 PM - 02/10/2022
حەمە پارێوڵەیی یەكێكە لە پێشمەرگە پارتیزانەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان. لە گەرمیانەوە دەستی بە خەباتی كوردایەتی كردووە و ١٥ جار لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان و لەكاتی پێشمەرگایەتیدا بریندار بووە. هاوكات رۆژانێك لەگەڵ سەرۆك مام جەلالدا، درێژەی بەخەباتی پارتیزانێتی و پێشمەرگایەتی داوە، حەمە پارێوڵەیی ئێستا تەمەنی ٧٢ ساڵە و دانیشتووی شاری كەلارە، دەڵێت: خەباتی سەرۆك مام جەلال لە رابردوودا، ئیلهامی شۆڕشی بەخشیوەتە هەزاران كەس و ئێستایش بە هیواوە لە داهاتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڕوانێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە