کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك: هەمیشە پێویستمان بەحیكمەتی سەرۆك مام جەلالە

.

06:37 PM - 02/10/2022

لە ساڵیادی ماڵئاوایی شكۆی نیشتمان نەتەوە سەرۆك مام جەلال، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لە هەموو رۆژێك زیاتر یەكێتیەكەمان، گەلەكەمان و رێبازی دیموكراسی ناوچەكە و عیراق بەتایبەتی،  پێویستی بە حیكمەت و ئەزموون و دونیابینی سەرۆك مام جەلالە كە لە رێگەوە سود لە حیكمەت و رێبازی چەپكەگوڵەكە و پێكەوەژیان ببینین بۆ دەرچوون لە بەربەست و قەیرانەكان، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تەئكیدیشیكردۆتەوە: لەوەی رێباز و  دونیابینی مام كەلتورێكی سیاسی و میراتێكی شۆرشگێرانەی دەوڵەمەندە و هەموو لایەك دەتوانن وانەی لێ وەربگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە