کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پڕۆژەیەكی كارەبا لە قەزای پێنجوێن جێبەجێدەكرێت

.

05:17 PM - 02/10/2022

لەچوار چێوەی بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە ڕاگیراوەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەبریار و لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم،پڕۆژەی ڕاكێشانی هێڵی 33 كەیڤی لە قەزای پێنجوێنەوە بۆ سنووری ناحیەی گەرمك و گوندەكانی دەورووبەری چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پڕۆژەكە بڕی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و بریارە لەچەند ڕۆژی داهاتوو كارەكانی تەواو بكرێت، بەتەواو كردنیشی كێشەی كارەبای سنووری ناحیەی گەرمك و گوندەكانی دەوروبەری چارەسەر دەكات، كە زیاتر لە 10 ساڵە كارەكانی ئەو پرۆژەیە ڕاگیراوە و بودجەكەی لەسەر پترۆدۆلار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە