کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپیك پڵەس بەنیازە یەك ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكاتەوە

.

05:11 PM - 02/10/2022

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرایكردووە: هاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس بەنیازن لە كۆبوونەوەی داهاتوویان، كە بریارە رۆژی چوار شەممە ئەنجام بدرێت، یەك ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەنەوە.
سەرچاوەیەك لە رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ناسراو بە ئۆپیك بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە: رۆژی چوار شەممە هاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس لە ڤییەنا بۆ تاووتوێكردنی بازاڕەكانی نەوت كۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: لەدوای كۆبوونەوەی مانگی یەكی ساڵی 2020و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا سەرجەم كۆبوونەوەكانی ئۆپیك پڵەس بەشێوەی ئۆنلاین بووە، بەڵام كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە بەئامادەبوونی وەزیری وزەی وڵاتانی ئەو هاوپەیمانیە دەبەسترێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو: كۆبوونەوەكە بۆ تاووتوێكردنی دۆخی بازاڕەكانی نەوت و كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە