کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چامەکەی نالی و وەڵامەکەی سالم بەشێوەی گۆرانی بڵاوکرایەوە

.

09:25 PM - 01/10/2022



هونەرمەند عەدنان كەریم، ئەلبوومی شاری بڵاوكردەوە كە"چامەکەی نالی و وەڵامەکەی سالم" بەشێوەی گۆرانی لەخۆدەگرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی ١٠ی ٢٠٢٢، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەشداریکرد لەمەراسیمی بڵاوکردنەوەی شاکاریی هونەریی چامەکەی نالی، وەڵامەکەی سالمی هونەرمەندی دیاری كورد عەدنان کەریم بەناوی(شار)کە بەپشتیوانیی ئاسیاسێڵ، لەئاستێکی هونەریی باڵادا جێبەجێکراوە.

لە وتەیەكدا هونەرمەند عەدنان كەریم وردەكاریی بەرهەمەكەی خستەڕوو، مۆسیقا و دابەشکردنی بەرهەمەكە و ڕابەرایەتیكردنی ئۆرکێسترای بەرهەمەکەش له‌لایه‌ن هونەرمەند کارزان مەحمودە‌وه‌ كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە