کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی كوردستانبەشداریانكرد لە پرسەی ھەریەك لە خوالێخۆشبوان (محەمەد حاجی خالد ) ، (نشوان سەبری بەروشکی )

.

09:18 PM - 01/10/2022

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١/١٠/٢٠٢٢ لە شاری دهۆك وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان پێكهاتبوون لە ھەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی ٧ ی موسڵ، مامۆستا محەمەد ئەمین شێروانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی ٤ی دھۆك ، و ژمارەیەك جێگر و کارگێر و کادرانی ھەردوو مەڵبەندی رێکخستنی موسڵ و دھۆك بەشداریانكرد لە پرسەی ھەریەك لە خوالێخۆشبوان (محەمەد حاجی خالد ) باوكی د.عیصمەت محەمەد  ، (نشوان سەبری بەروشکی )

لە میانی بەشداریکردنی لە پرسەکانیان هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس و کاری خوالێخۆشبوان کرد و هیوای ئارامی و سەبوری بۆ خواستن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە