.
08:36 - 01/10/2022
پێكا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا وەفدی هەریەك لە وڵاتانی فینلەندا و سوید و توركیا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی بە ئەندامبوونی ستۆكهۆڵم و هێلسینكی لە هاوپەیمانێتی ناتۆ كۆدەبنەوە، هیواشی خواست ئەندامانی ناتۆ پرۆسەی لێكۆڵینەوە لە داواكارییەكەیان تەواو بكەن و پرسەكە خێراتر بكەن، وەزیری دەرەوەی فینلەندا ئەوەشی خستەڕوو بەپێی ئەو كارانەی كردویانە پێشكەوتنی زۆر باش هەیە و نایانەوێت وردەكاریەكانی ئاشكرا بكەن و كۆبوونەوەكەی 26ی ئاب دەرەنجامێكی زۆر باشی هەبووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە