کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.خالید مەلا: سەرۆك مام جەلال بەردەوام هەوڵی دامركانەوەی ناكۆكییە تایفی و مەزهەبییەكانی دەدا

.

07:44 PM - 01/10/2022


لەچوارچێوەی بەشداریكردنیدا لە بەرنامەی كاروباری عیراقی لە كەناڵی گەلی كوردستاندا، د.خالید مەلا سەرۆكی كۆمەڵەی زانایانی عیراق سەبارەت بە سەرۆك مام جەلال و لە یادی پێنج ساڵەی كۆچی دوایدا، رایگەیاند: سەرۆك مام جەلال تاكە سەرۆكێك بوو، سەرجەم لایەن و سەركردەكانی عیراق بۆ چارەسەركردنی كێشە گەورەكان و گرێكوێرەكان، هانایان بۆ دەبرد. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، مام جەلال توانایەكی گەورەی دیپلۆماتیكیانەی هەبوو لەوەی رێگە لە گرژی و ئاژاوەی تایفی بگرێت. هاوكات لەپێناو دروستكردنی ناسنامەیەكی نیشتمانی، بەردەوام هەوڵی دامركانەوەی ناكۆكییە تایفی و ئاینی و مەزهەبییەكانی دەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە