کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كورتهێنانی بازرگانی توركیا 160% زیادیكردووە

.

07:19 PM - 01/10/2022


داتا رەسمییەكان ئاشكرایانكردووە، كورتهێنانی بازرگانی توركیا لە مانگی ئابدا 11 ملیارو 190 ملیۆن دۆلار كۆرتهێنانی هەبووەو لەسەر بنەمای ساڵانەش كورتهێنان بەرێژەی لەسەدا 160 زیادیكردووە.
بەگوێرەی داتاكانی فەرمانگەی ئاماری توركیا، لە مانگی ئابی 2022دا بەهای هاوردەكردن 32 ملیارو 530 ملیۆن دۆلار بووە و لەبەرامبەردا بەهای هەناردەكردن 21 ملیارو 340 ملیۆن دۆلار بووە و بەرێژەی لەسەدا 13 بەرزبۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كورتهێنانی بازرگانی توركیا لە 8 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 73 ملیارو 440 ملیۆن دۆلار بووە و لەسەر بنەمای ساڵانەش كورتهێنان بەرێژەی لەسەدا 146 پۆینت 3 زیادیكردووە.
پێشتریش وەزارەتی گەنجینەی توركیا رایگەیاندبوو،  بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر بە دراوە بیانیەكان، بودجەی حكومەت لە مانگی تەمموزدا 3 ملیارو 560 ملیۆن دۆلار كۆرتهێنانی تۆماركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە