کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق ئاماری هەناردەو داهاتی نەوتی مانگی رابردووی راگەیاند

.

07:17 PM - 01/10/2022


وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری سەرەتایی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئەیلولی 2022ی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكەش لە مانگی نۆی ئەمساڵدا بە بەهای نزیكەی 9 ملیار دۆلار نەوت فرۆشراوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییانەی لە  كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)وە بەدەستیان گەیشتووە، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا 98 ملیۆن و 765 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو كۆی داهاتەكەشی زیاتر لە 8 ملیار و 773 ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی ئەو نەوتەی لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هەناردەكراوە 96 ملیۆن‌و 453 هەزار بەرمیل بوەو لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە زیاتر لە دوو ملیۆن و 169 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.
كۆمپانیا سۆمۆ ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا بەتێكڕا رۆژانە 3 ملیۆن و 292 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو هەر بەرمیلێكیش بە 88 دۆلار و 83 سەنت فرۆشراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە