کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانایان: مەترسی هەیە رۆبۆتەكان كۆتایی بە ژیان بهێنن لەسەر زەوی

.

01:09 PM - 30/09/2022


بەپێی توێژینەوەیەك كە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویكراوەتەوە، یەك لەسەر سێی زانایانی زیرەكی دەستكرد، ترسیان هەیە رۆبۆتەكان كۆتایی بە ژیان بهێنن لەسەر زەوی.
لە توێژینەوەكەدا كە تیمێكی زانكۆی نیویۆرك ئەنجامی داوە، 327 زانا بەشداریان كردووە ئاماژە بەوەدراوە، دەكرێت زیرەكی دەستكرد و سیستمی فێركردنی خودكار ببێتەهۆی كارەسات و كارەساتەش لە كارەساتی جەنگی ئەتۆمی گشتگیر كەمتر نابێت، بۆ رێگریش لەو مەترسییانە زانایان داواكارن حكومەتەكان چاودێری لێكۆڵینەوەكانی بەرەو پێشبردنی رۆبۆتەكان بكەن بەتایبەت ئەو لێكۆڵینەوانەی لە لایەن كۆمپانیا ئەمنییەكانەوە ئەنجام دەدرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە