کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی 4 دزیان دەستگیركرد

.

08:50 PM - 29/09/2022


ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بەتۆمەتی دزیكردن راگەیاند و لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە لەچوارچێوەی هەوڵەكانی هێزەكانیان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لەدوو كردەوەی جیاوازدا چوار تۆمەتبار دەستگیركران، ئەوەشی خستەروو 3 لەتۆمەتبارەكان دانیشتووی ناحیەی تەكیەی كاكەمەندن، باندێكێ دزیكرنیان پێكهێنابوو، لە شاری سلێمانی لەچەند مزگەوت و شوێنێك دزیان كردبوو، لەگەڵ دزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راشیگەیاند لەكردەوەیەكی تری هێزەكانیان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێكی دانیشتووی گەڕەكی پیرادییەكانی ناحیەی شۆڕشیان دەستگیركرد، كەهەستاوە بەدزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان و پاش تەلەفكردن و پارچەپارچە كردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێت، ئەوەش خراوەتەروو تۆمەتبارەكان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسای هاوڵاتیان و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە ڕاگیراون لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە
هاوكات ماتۆڕسكیلێك و چەندین پارچەی ماتۆڕسكیل كە دزرابوون لەلایەن تۆمەتبارەكانەوە و چەندین كەلوپەلی سەربازیش بەبڕیاری دادوەر دەستیبەسەردا گیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە