کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی یەكێتی لە مەغریب بەشداری كۆبوونەوەی تۆڕی مینا لاتینای كرد

.

08:24 PM - 29/09/2022


بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی تۆڕی مینا لاتینا و كۆنفرانسی لاوانی حزبە یەكێتی سۆسیالیستییە جەماوەرییەكان،وەفدێكی یەكێتی سەردانی مەغریبی كرد، كۆبوونەوەكە بە بەشداری نوێنەری حزبی 13 وڵات ئەنجامدرا و چەندین پرسی گرنگی سیاسی گفتوگۆی لەبارەوە كرا، لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر گۆڕانكاری سیاسی لە دەریای ناوەڕاست و كاریگەری لەسەر دیموكراسی ناوچەكە و كاریگەری دەریای ڕەش لەسەر ڕوسیا و ئۆكرانیا و جۆرجیا و چەندین پرسی گرنگیتر، لای خۆیەوە وەفدی یەكێتی چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لێپرسراوانی حزبی و حكومی مەغریب بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان ئەنجامدا لەوانە سەرۆكی حزبی یەكێتی سۆسیالیستی هێزە جەماوەرییەكانی مەغریب و سكرتاریەتی لاوانی حزبەكە بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزب و ئەندامانی پەرلەمانی مەغرب.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە