کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵانی رابردوو خەرج دەكرێت

.

08:02 PM - 29/09/2022


د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵەكانی  ٢٠١٤، ٢٠١٥‌و ٢٠١٦ تەنها ڕەزامەندی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی ماوە، ئەوەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت.
د.نەرمین مەعروف بەگەلی كوردستانی راگەیاند، لەبەردەوامی هەوڵەكانم لە ماوەی رابردوودا بۆ چارەسەركردنی رێگرییە یاسایی و كارگێڕییەكان لەنێوان وەزارەتی بازرگانی‌و وەزارەتی دارایی عیراق، كە بۆتەهۆی دواكەوتنی خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەكانی ٢٠١٤، ٢٠١٥‌و ٢٠١٦ لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراك، خۆشبەختانە توانیم زۆربەی ئەو رێگرییانە چارەسەر بكەم و تەنها رەزامەندی خەرجكردنی پارەكە ماوە لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران، كە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەوەش لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە