.
07:43 - 29/09/2022
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا قائیمقامی قەزای رانیە باسی لەهۆكاری راگرتنی هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی كلتوورە جیاوازەكان كرد و راگەیاند بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان و قوربانیانی رووداوی تۆپبارانكردنی چەند ناوچەیەكی هەرێم، وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان بڕیاری دواخستنی فێستیڤاڵی كلتوورە جیاوازەكانی دەركردووە، پێشتر دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كلتووری و گەشەپێدانی مرۆیی بڕیاریدا هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی كلتوورە جیاوازەكان لە هەرسێ شاری ڕانیە و سلێمانی و هەولێر ئەنجامبدات كە بە چاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بە سەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان بڕیاربوو بەڕێوەبچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە