کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

.

07:06 PM - 29/09/2022


ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا كە لە سلێمانی لە هۆڵی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەڕێوەچوو گفتوگۆ لەبارەی كاری ڕێكخراوەیی و ڕاپۆرتی كۆمسیۆن و مەكتەبەكان ئەنجامدرا، لای خۆیەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی سڵاو و نەوازشی خۆی بۆ پێنجەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال ڕابەر و سەركردەی نەمری گەلەكەمان نارد و تەئكیدیان لەوەكردەوە كە لەسەر ڕێبازی ئاوەدانی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشانی هەمە لایەنە دەدەن تا بەدیهێنانی هەموو ئامانجەكانی یەكێتی لە چوارچێوەی عێراقێكی دیموكرات و فیدڕاڵ و تەوافقی كە سەرۆك  مام جەلال زیاتر لە شەست ساڵ خەباتی بێوچانی بۆ كرد تا بەدیهێنانی كۆڵی نەدا و سەری خست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە