کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی نەوتی عیراق لە مانگی ئابدا نزیكەی 9.7 ملیار دۆلار بووە

.

05:18 PM - 29/09/2022


كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) ئاشكرای دەكات، لەمانگی ئابدا نزیكەی 102 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە‌و كۆی داهاتەكەشی 9 ملیار‌و 688 ملیۆن دۆلار بووە.
بەگوێرەی ئامارەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، لەمانگی ئابدا 101 ملیۆن‌و 859 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە، لەو بڕەش 100 ملیۆن‌و 760 هەزار بەرمیلی لە كێڵگەكانی باشوور‌و ناوەڕاستی عیراقەوە هەناردەكراوە، هەروەها یەك ملیۆن‌و 109 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگەكانی كەركوكەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەمانگی ئابدا تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتی عیراق بە 95 دۆلار‌و 12 سەنت فرۆشراوە‌و كۆی داهاتەكەشی 9 ملیار‌و 688 ملیۆن دۆلار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە