کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلەدارێكی عیراق لەسەر گەندەڵی 15 ساڵ زیندانی دەكرێت

.

05:09 PM - 29/09/2022


دەستەی نەزاهەی عیراق ئاشكرایكرد، ئەفسەرێك لە دەزگای دژە تیرۆری عیراق لەسەر بردنی 13 ملیار دینار كە پارەی دەرماڵەی مەترسی كارمەندەكانی بووە، بە 15 ساڵ زیندانی سزا دەدرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی دەستەی نەزاهەی عیراق، دادگای كەرخ سێ بڕیاری بۆ ئەفسەرێك بە پلەی عەمید لە دەزگای دژە تیرۆر دەركردوە، كە هەر بڕیارەیان 5 ساڵ و مانگێك زیندانی لەخۆ دەگرێت.
وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو پلەدارە لەساڵی 2015 و 2016 و2017، پارەی دەرماڵەی مەترسیی كارمەندەكانی بردووە، كە كۆی گشتی دەگاتە 13 ملیار دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە