کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی: 300 هەزار فەرمانبەر زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن

.

04:48 PM - 29/09/2022


ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، 300 هەزار فەرمانبەر لە عیراق زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن، تەئكیدیش دەكاتەوە ئەگەر یاسای بودجەش نەبێت، خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕاناگیرێت.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی عیراق مانگانە پێویستی بە 10 ملیار دۆلارە بۆ دابینكردنی سەرجەم خەرجییەكان، كۆی مووچەی مووچەخۆرانیش ساڵانە دەگاتە 70 ترلیۆن دینار، ئەوەش پێچەوانەی پێوەرە نێودەوڵەتییەكانە.
جەمال كۆچەر سەبارەت بەو كەسانەی زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن وتی، 300 هەزار كەس لە عیراق زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن، تەنانەت هەندێكیان 5 مووچە وەردەگرن.
لەبارەی هەوڵەكانی بانكی ناوەندی عیراقیش بۆ دەركردنی دراوێكی 20 هەزار دیناری ئاماژەی بەوەدا، دەركردنی دراوێكی 20 هەزار دیناری هەنگاوێكی ئەرێنییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە