.
04:36 - 29/09/2022
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەكانی سلێمانی 50 دینار دادەبەزێت.
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی راگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممەوە نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت، بەجۆرێك نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 50 دینارو یەك لیتر بەنزینی موحەسەن 50 دینارو یەك لیتر بەنزینی سوپەریش 50 دادەبەزێت.
بەهمەن شێخ قادر رونیشیكردەوە، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ دەبێت بە هەزارو 25 دینارو یەك لیتر بەنزینی موحەسەن دەبێت هەزارو 225 دینار، هەروەها بەنزینی سوپەریش دەبێت بە هەزارو 350 دینار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە