کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانە بەهێزەكانی ئەوروپا چاودێریی بەهرەمەندێكی پورتوگالی دەكەن

.

02:04 - 29/09/2022

 گۆنچالۆ رامۆسی پورتوگالی و هێرشبەری لاوی یانەی بەنفیكا لەلایەن شەش یانەی بەهێز و ناوداری كیشوەری ئەوروپاوە كراوەتە ئامانج و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكەن.
رۆژنامەكانی پورتوگال بڵاویانكردۆتەوە: بەرپرسانی یانەكانی بایرن میونشن و بوروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی و مانچستەریونایتد و ساوسهامتۆن و نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی و رۆمای ئیتاڵی بە ئاست و تواناكانی گۆنچالۆ رامۆس سەرسامن و لە هەوڵی ئەوەشدان لە نزیكترین كاتدا گرێبەستێكی لەگەڵ ئیمزا بكەن.
رۆژنامەكانی پورتوگال ئاماژەیان بەوەشداوە: بەرپرسانی هەر شەش یانەی ناوبراو لە پلانی ئەوەدان لە نزیكترین كاتدا بە شێوەیەكی رەسمی پەیوەندی بە ئیدارەی یانەی بەنفیكاوە بكەن، ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن كێبڕكێی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە بكەن و گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن، گۆنچالۆ رامۆسی تەمەن 21 ساڵً لە هاوینی 2020 ەوە لە تیپی یەكەمی بەنفیكا یاری دەكات و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی لە كۆی 12 یاری رەسمی ئەم وەرزە 8 گۆڵ تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە