کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆما لە هەوڵی ئەوەدایە بە شێوازی خواستن ئیدین هازارد بگوازێتەوە

.

02:01 PM - 29/09/2022

 بەرپرسانی یانەی رۆمای ئیتاڵی بە شێوەیەكی رەسمی هاتۆتە سەر هێڵ تا لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ ئیدین هازاردی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئیمزا بكەن و ناوبراویش لە میركاتۆی زستانەدا بە شێوازی خواستن ببنە یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە: بەرپرسانی یانەی رۆما بە شێوەیەكی رەسمی پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری كارەكانی هازاردەوە كردووە، تا لە میركاتۆی داهاتوودا ناوبراو روو لە ریزەكانیان بكات.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشكردووە: هازارد لای خۆیەوە پێشوازیكردووە لە چوونە ریزەكانی ئەو یانە ئیتاڵییە كردووە و داوای لە بەڕێوەبەری كارەكانیشی كردووە كە بە زووترین كات لەگەڵ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید كۆببێتەوە و چارەنووسی یەكلایی بكەنەوە.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشداوە:  بەرپرسانی یانەی رۆما لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە چەند هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی میرینگی چڕ دەكەنەوە، ئەویش تا رەزامەندی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنس لیگ بەدەست بهێنن و بۆندی ئیدین هازاردی تەمەن 31 ساڵ بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە