کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی دەیەوێت جارێكی تر ناسان ئاكی بگەڕێنێتەوە ریزەكانی

.

01:55 PM - 29/09/2022

 بەرپرسانی یانەی چێڵسی گرنگیەكی زۆر بە تواناكانی ناسان ئاكی هۆڵەندی و بەرگریكاری یانەی مانچستەرسیتی دەدەن و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە هەموو هەوڵێك دەدەن لە میركاتۆی زستانەدا جارێكی تر ناوبراو بگەڕێننەوە ریزەكانیان.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوەدەكەن: بەرپرسانی چێڵسی لە ئامادەكاریدان تا لە پێناو گواستنەوەی ئاكی گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی مان سیتی دەستپێبكەن، سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەشكردووە: لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بە تایبەتی لە پێش كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە بەرپرسانی یانە لەندەنییەكە داوایەكی رەسمی و بۆندێكی گرانبەها دەخەنە بەردەستی ئیدارەی یانەی ستیزنس، ئەویش بە هیوای ئەوەی هەردوو یانە لەسەر بۆندی ئەو بەرگریكارە تەمەن 27 ساڵە بگەنە رێككەوتن.
جێی باسە لە رابردوودا ناسان ئاكی لە نێوان وەرزەكانی 2013 بۆ 2015 لە ریزەكانی چێڵسی یاریی كردووە و دواتر بە خواستن یاری بۆ یانەكانی ریدینگ و واتفۆرد كردووەو لە هاوینی 2017 شدا چێڵسی بە یانەی بۆرنمۆسی فرۆشتووە و لە هاوینی 2020 یشدا بە بڕی 45 ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆ رووی كردە ریزەكانی مان سیتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە