کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ ئەستێرەیەكی ئەی سی میلانی كردۆتە ئامانج

.

01:46 PM - 29/09/2022

 بەرپرسانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی چاویان بڕیوەتە تواناكانی ساندرۆ تۆنالی ئیتاڵیی و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادەن بۆندێكی گرانبەها بۆ كڕینی ناوبراو تەرخان بكەن.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن: بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی میلان دەستپێبكەن، ئەویش تا بتوانن لە نزیكترین كاتدا بۆندی تۆنالی بە سوودی یانەكەیان یەكلایی بكەنەوە، سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەشكردووە: لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەرپرسانی یانە لەندەنیەكە لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە ئیتاڵییە گفتوگۆیان كردووە و یاریزانی ناوبراویش لای خۆیەوە پێشوازی لە چوونی بۆ ریزەكانی ئەو یانەیە كردووە.
لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكردووە: هەرچەندە ئەركی بەرپرسانی گەنەرز لە كڕینی ئەو یاریزانەدا ئاسان نابێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا بتوانن ئیدارەی رۆسۆنێری رازی بكەن بە فرۆشی ئەو یاریزانە بە یانەكەیان، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە تۆنالی تەمەن 22 ساڵ زیاتر لە جارێكی ئیدارەی یانەكەی لەوە ئاگاداركردۆتەوە كە دەیەوێت لە ماوەی داهاتوودا لە ریزی یانەیەكی دەرەوەی ئیتاڵیا یاری بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە