کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد بیر لە كڕینی سێرجی ساڤیچ دەكاتەوە

.

01:43 PM - 29/09/2022

 ئیدارەی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی سێرجی ساڤیچی ئەستێرەی یانەی لازیۆ دەستپێكردووە و بە نیازیشن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی ئەو یانە ئیتاڵییە دەستپێبكەن.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكردووە: بەرپرسانی مان یونایتد گرنگیەگی زۆر بە تواناكانی ساڤیچ دەدەن و دەیانەوێت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە هێڵی ناوەراستی یانەكەیان بەهێز تر بكەن، رۆژنامەكانی ئیتاڵیا لای خۆیانەوە بڵاویانكردۆتەوە: بەرپرسانی یانەی مانچستەریونایتد بڕی زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆیان ئامادە كردووە تا لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشكەشی لازیۆی بكەن و لە میركاتۆی زستانەدا ناوبراو ببەنە ریزەكانیان.
جێی باسە ئەمە جاری یەكەم نییە بەرپرسانی مان یو هەوڵی كڕینی ساڤیچی تەمەن 27 ساڵ دەدەن و لە رابردووشدا چەند جارێك هاتونەتە سەر هێڵ تا تواناكانی دەستە بەر بكەن، بەڵام یانەی لازیۆ ئامادەنەبوون دەستبەرداری تواناكانی ببن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە