کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە پلان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بایرن میونشن دادەنێت

.

01:33 PM - 29/09/2022

 لە پێناو بەهێزكردنی ریزەكانیان لە وەرزی داهاتوودا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پلانی ئەوەدان گرێبەستێك جۆشوا كیمیچی ئەڵمانی و ئەستێرەی بە توانای یانەی بایرن میونشن ئیمزا بكەن.
سەرچاوەكانی هەواڵ  ئاشكرایانكردووە: چاڤی هێرناندیزی راهێنەری بلاوگرانا بە تواناكانی كیمیچ سەرسامە و لەو باوەڕەشدایە ئەو یاریزانە لە ریزەكانیان ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات و لە داهاتووشدا هاوكارێكی سەرەكی یانەكەیان بێت بۆ بردنەوەی سەرجەم نازناوەكەكان، هەر بۆیە ناوبراو داوایەكی پێشكەشی ئیدارەی بەرشەلۆنە كردووە ئەویش تا لە ماوەی داهاتوودا هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئەڵمانیە دەستپێبكەن و لە هاوینی داهاتووشدا ناوبراو بكەنە یەكەم گرێبەستی یانەكەیان.
سەرچاوەكانی هەواڵ  ئاماژەیان بەوەشكردووە: لەسەر داوای چاڤی بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە لای خۆیانەوە لە ئامادەكاریدان تا لە دوای یارییەكانی مۆندیالی قەتەڕ گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی بایرن میونشن دەستپێبكەن.
لەلایەكی تریشەوە رۆژنامە ئیسپانییەكە رایانگەیاندووە: ئیدارەی بەرشەلۆنە ئامادەییان نیشانداوە لە بەرامبەر دەستە بەر كردنی تواناكانی كیمیچ، فرینكی دی یۆنگی هۆڵەندی و بڕی زیاتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانە باڤارییەكە بكەن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە جۆشوا كیمیچی تەمەن 27 ساڵ لە هاوینی 2015 ەوە لە ریزەكانی یانەی بایرن میونشن یاری دەكات و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا لە ماوەی رابردوودا توانیویەتی ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات و ببێتە جێگەی سەرنجی یانە بەهێز و ناودارەكانی ئەوروپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە