کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دامەزراوەی سەرۆك مام جەلال راگەیەندرا

.

06:49 PM - 28/09/2022

بەئامادەبوونی ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتییی نیشتمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باڵیۆز دكتۆر محەمەد سابیر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەمەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لەسلێمانی دامەزراوەی سەرۆك مام جەلالی راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد: دوای نزیكەی شەش مانگ لەهەوڵدان كارە یاساییەكانی دامەزراوەی سەرۆك مام جەلال كە دامەزراوەیەكی ناحكومی بێ لایەنی قازانج نەویستە تەواو بووە و مۆڵەتی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراقی وەرگرتووە.
راشیگەیاند: دامەزراوەكە لەسەر ئاستی كلتووریی و مرۆیی و نیشتمانییەوە كاردەكات و هاوكات كار بۆ ناساندن و پاراستن و ئەرشیفكردنی ژیان و خەباتی سەرۆك مام جەلال دەكات.
دامەزراوەكە چەند ناوەندێكی ئەكادمی و سیاسی و ئەدەبی و رۆشنبیری و فەرهەنگی لەخۆ دەگرێت ساڵانەش هەوڵی چەند كورسییەكی خوێندن دەدات بۆ خوێندكارانی ماستەرو دكتۆرا، یەكەم كاری یادكردنەوەی پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە