.
03:36 PM - 28/09/2022
سه‌ركه‌وت زه‌كی: بەپێی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆردی بانكی زانیاری وه‌ك بۆردێك له سەرمیلاکی مه‌كته‌بی ڕێكخستن دەستبەکارئەبن.
سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه (28/9/2022) به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ سه‌ركه‌وت زه‌كی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی مەکتەب و به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان لێپرسراوی بۆرده‌كان و هه‌ڤاڵانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب كۆبوونه‌وه، لەو کۆبوونەوەیەدا پاش چەند ساتێک وەستان بە ماتەمینی بۆ رۆحی سەرۆک مام جەلال و تەواوی شەهیدان هەڤاڵ سەرکەوت زەکی به‌خێرهاتنی لێپرسراو هه‌ڤاڵانی بانكی زانیاری کرد کە لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دا بڕیاردرا بانکی زانیاری وەک بۆردێک لەسەرمیلاکی مەکتەبی ڕێکخستن دەستبەکاردەبن هیوای خواست بە یەکتیم بۆ خزمەتکردنی یەکێتی کاربکەین دەستخۆشی لێکردن بۆکاروکانیان لەرابردودا دواتر به‌كورتی باس له دۆخی ئێستای عێراق و كوردستان ئه‌و ناوچهیهكرد تیشكی خسته سه‌ر دوا گۆڕانكارییه‌كان لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستن له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گرنگی و كاریگه‌ری و ڕۆڵی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كرد له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا وه‌ك هێزێكی گه‌وره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت دواتر باسی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق و وڵاتانی دراوسێ و دواتر لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی باسی له وەکرد: كه كاری داهاتوومان ته‌واوكاری كاره‌كانی ڕابردومان ده‌بێت و به‌هه‌مان شێوه‌یی پێشوو به‌یه‌ك تیم کار دەکەین له پێناو خزمه‌تكردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له دوا به‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال كرا كه ئه‌م ساڵ ئه‌م یاده به‌و په‌ڕی گه‌وره‌ی یادی مامی گه‌وره‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه (60) ساڵ ته‌مه‌نی خۆی به‌خشیه خه‌بات و تێكۆشان و فیداكاری بۆ كورد و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و ئاشتی و مافی چاره‌ی خۆنووسین.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لێپرسراو و هەڤاڵانی بانکی زانیاری خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی کە لە گەڵ هەڤاڵەکانیان لە مەکتەبی ڕێکخستن درێژە بە کارەکانیان دەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە