کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپای توركیا گوندەكانی سنووری حەسەكەی بۆردومان كرد

.

11:02 PM - 27/09/2022

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: تۆپخانەكانی سوپای توركیا چەند گوندێكیان لە دەروبەری پارێزگای حەسەكە تۆپباران كردووە.
روانگەی سوریا لە راگەیاندراوێكدا باسی لەوەشكردووە: سنووری گوندی ئەسەدییە و مەشرەفییە لە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان لە لایەن سوپای توركیاوە تۆپباران كراون و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و هەشت كەسی تریش برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو: تۆپبارانەكەی سوپای توركیا و گرووپەكانی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری ئەو وڵاتە بنكەیەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات - هەسەدەیان لە گوندی ئەبو راسین كردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە كەسێك بریندار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە