.
08:07 PM - 27/09/2022
خێزان و کەسوکاری مەلا رەحیم مەلا رەشیدی سەرقەڵا
هاوخەبات و هەڤاڵانی کۆچکردوو
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین (مەلا رەحیم مەلا رەشیدی سەرقەڵا)م پێگەیشت و لەدڵەوە خەمباری کردم..
ئەو تێکۆشەرە قوربانیدەر و قارەمانێتیەکانی هەرگیز لەبیرناکرێت و هەمیشە لەخۆبردوانە و دڵسۆزانە ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێکردووە، بەردەوام لە خەمی خزمەتکردنی گەل و نیشتیمانەکەی بووە و لەدەستدانی یەکجارەیی خەسارەتێکی گەورەیە.
لە پەروەردگار هیواخوازم کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوریش بە ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
عومەر فەتاح
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە