کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەندەڵی و تەمبەڵی

.

05:36 - 26/09/2022

سەروتاری PUKMEDIA

گەندەڵی و تەمبەڵی دوو خۆرەی گەشەکردنی حزب و ئیدارەن
•ئەم دوو چەمکە هەردوو چەمکی لێک نزیکی ئاواز و ریتمی وشەیی نین، هەردووکیان تەواوکاری یەکترین و هاوپەیمانی خراپەکارین لە هەر پرۆسەیەکی چاکسازیدا
•رۆژی(٧-٩-٢٠٢٢) سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانی دیدارەکانی لەسەر رەوشی سیاسی و ئیداری کوردستان و عیراق ئاماژەی بەوە کرد کە "بە هەموو شێوەیەک دژی گەندەڵی و تەمبەڵی دەوەستینەوە".

هەڤاڵ بافڵ وردەکاری ئەم کەیسەشی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە رۆژی (٢٨/٨/٢٠٢٢) باسکرد وەک بەشێک لە روونکردنەوەکانی لەسەر سیاسەتی یەکێتی و فراکسیۆنی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم کە کار بۆ سەرخستنی چاکسازی لە هەرسێ سێکتەری حزب، ئیدارە و حکومڕانی و پێشمەرگایەتیدا دەکەن.
•هەڵمەتی لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران، سزادانی ئەوانەی پلە و پێگە و ناونیشانی حزب و حکومیی خۆیان بەکاردێنن بۆ دەسکەوتی شەخسی و دەستبەسەراگرتنی موڵکی گشتی، هەڵمەتێکی حزبی و حکومیشە. لەو شوێنەی ئەرکی یەکێتییە وەک لە بڕیاری رۆژی (١٥/٨/٢٠٢٢) سەرۆک بافڵ دا هاتووە (کە هیوادارین هێز و لایەنەکانی تریش چاو لە یەکێتی بکەن) یەکێتی ئیتر روپۆشی حزبی لەسەر هیچ کەسێکی خۆی ناهێڵێتەوە ئەگەر بەشێک بن لە گەندەڵی.

لەو شوێنەش ئەرکی حکومەتە هەم یەکێتی و هەم شەریکەکانی، بە تایبەتی لە ئیدارەی دەڤەری جارانی سەوز، پێداگری لەسەر گورجوگۆڵکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی دەکاتەوە.
•گورجوگۆڵکردنەوەی دامەزراوەکانی حکومەتیش بەشێکە لە چارەسەر و چاکسازی، ئەم دۆسێیە بە تایبەتی لە دەستی ئەمینی حکومیدایە.

دەستی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆشش و ماوەیەکی زۆری بۆ تەرخانکردووە، کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت لە سلێمانی بۆ خستنەگەڕی پرۆژەکانی وەبەرهێنان (زیاتر لە ٥٠ پرۆژە و ٢ پرۆژەی گەشتیاری) و لێپرسینەوە لە تەمبەڵی و خاوەخاوی رەوتی کارەکانی ئەو پرۆژانە بەشێکێتی و بەدواداچوون و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بەشی هەرە گەورەیان پێکدەهێنێ.

جێگری سەرۆکی حکومەتیش بە هەمان روانگەی ستراتیژییەوە رەخنەکاری توندی گەندەڵی و تەمبەڵی بوو، کە دوانەن لە زیان گەیاندن بە چاکسازی ئیداری و حکومڕانی و خزمەتگوزاری. راستە گەندەڵی مەترسیدارە لەرووی بەفیڕۆدان و بردن و بەهەدەردانی ئاشکرای سامانی گشتی، بەڵام تەمبەڵیش هەڕەشەکەی لە یەکەم کەمتر نییە، بگرە زۆرجار تەمبەڵی ئیداری و خاوەخاوی رۆتین و بیروکراتی مەترسیدارترە، چونکە رەنگە لە بەرگی یاسایی بوون و پەرۆشی بۆ پاراستنی سامانی گشتی و پاپەندبوون بە رێنمایی و بڕیارەکانەوە خۆی بپێچیت، بۆیە دەشێ گەندەڵی و گەندەڵکاران لە وێستگەیەکدا تێبکەون و دەرفەتی لێپرسینەوە و سزادانیان بێتە کایەوە، بەڵام تەمبەڵی هێزی پەنهانی دواکەوتوویی ئیداری و خاوخلیچکی هەڵسوڕانی دامودەزگاکانە و ئەوانیش بەشێکن لە بە فیڕۆدانی سامانی گشتی و پەکخستنی کارو کۆشش و توانا مرۆییەکان بێ ئەوەی تێبکەون و بکەونە بەر رەخنە و لۆمەوە .
•دەستنیشانکردنی بڕگەکانی گەندەڵی و تەمبەڵی وێستگەیەکی گرنگە لە چاکسازی و یەکێتی لە روانگەیەکی دروست و بەرچاو روونییەوە چاکسازی حزب و ئیدارەی خۆی جێبەجێدەکات، هی چاکسازی و گەشەپێدان و پوختکردنەوە و گەنجکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش بابەتێکە لالێکردنەوەیەکی تایبەتی دەوێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە