.
04:15 - 25/09/2022
لە خەمی چارەسەركردنی كێشەكاندا
حەسەن بێگەڵاسی
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی تا هەنووكە خەمی گەورەی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی تاك و ئاڵەنگارییەكانی هاونیشتمانییانە، خەمی پێگەیاندی نەوەیەكی تەندروست و زانستدۆست و ژیاندۆست و مرۆڤدۆستە بۆ كۆمەڵگەكەی.
وەكو سەركردە و كارەكتەری سەدەی بیست و یەك تاكە بژاردە و سەرمایەی ئەو بەرجەستەكردنی ژیانێكی خۆشتر و ئاسوودە و بەختەوەرییە بۆ تاك، رۆژ بە رۆژ كۆشش توانا و هێز و كردار و جووڵەكانی لە برەودایە.
سەركردەیەك پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە هێدی هێدی فراوانتر و گشتگیرتر و پڕشنگدارتر دەبن، خەمی ئەو سەركردەیە چارەسەركردنی كێشەكانی خوێندكاران و كەمی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكان و پێداویستیەكانی ژیانی هاووڵاتییانە و بنبڕكردنی گەندەڵی و چارەسەركردنی قۆرخكاری بازاڕ و نۆژەنكردنەوەی داخیلیەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان و دابینكردنی هاوكارییە بۆ خوێندكاران.
ئەو لە هەوڵی ئاوەدانكردنەوەی زیاتری گوند و خزمەتكردن و جوانكردنی شار و شارۆچكەكان و پشتیوانیی چینی هەژار و كەمدەرامەتەكان و ژینگە پارێزان و خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كەمئەندامانی سەنگەر و زیندانییانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەكانە و بەدەنگەوە چوونی كێشەی وەرزشكارانە.
لەم سۆنگەیەوە ئەو سەركردەیە بۆتە داینەمۆی كۆمەڵگە و فریادڕەسی هەر چوار پارچەی كوردستان، خەمی ئەو رزگاركردنی كۆمەڵگەیە لە عەقڵیەتی باوك سالاری و تاكڕەوی و توندوتیژی و نادادی كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییە.
دەیەوێت تاك بگات بە ئامانج و خواستەكانی خۆی و دروستبوونی زەمینەیەكی لێوان لێو لە جوانی و یەكتر قبوڵكردن و بەختەوەری و خۆشگوزەرانی و ئازادیی، كە تێیدا كەرامەت و شكۆی تاك و كۆمەڵگە پارێزراوبێت. كردارەكانی ئەو شانازییە سەروەرییە وەفایە تۆماركردنی مێژووە بۆ میللەت و بەكردار لە ئەرزی واقیعدا سەلماندی كە تاكە مەرجەع و خەمخۆر و فریادڕەسی تاك و كۆمەڵگەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە