.
08:38 - 23/09/2022
بەهۆی تەقینەوەیەك لەنزیك مزگەوتێك لەكابولی پایتەختی ئەفغانستان 7 كەس گیانیان لەدەستدا و 41 كەسیش برینداربوون كە هەندێكیان منداڵن.
ئەبدولنافع تاكۆر وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند تەقینەوەكە دوای نوێژی هەینی لەرێگای سەرەكی لەنزیك مزگەوتی وەزیر ئەكبەر خان روویداوە و ئەو كەسانەی كردۆتە ئامانج كە لەمزگەوتەكە چوونەتە دەرەوە، ئاماژەی بەوەش كرد تیمەكانی پۆلیس لەشوێنی رووداوەكە بڵاوكراونەتەوە و لێكۆڵینەوەكانیان لەرووداوەكە بەردەوامە. ئەوە لەكاتێكدایە مزگەوتەكە لەساڵی 2020دا جارێكی تر كراوەتە ئامانج و لەتەقینەوەیەكدا 2 كەس گیانلەدەستدا كە یەكێكیان وتاربێژی مزگەوتەكە بوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە