کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنتۆنی بلینكن: رۆژهەڵاتی ناوەرۆست بۆ ئەمریكا گرنگە

.

08:16 PM - 23/09/2022


ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە میانی  خواردنی نانی بەیانی لەگەڵ ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، تەئكیدی لە گرنگیی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمریكا  كردەوە
بلینكن وتی ئەمریكا و  ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو  لە نزیكەوە كاریان كردووە بۆ چارەسەركردنی گرفت و ئاستەنگەكانی ناوچەكەو جیهان لە پرسی ئەتۆمی ئێرانەوە ، تا هەوڵدان بۆ هێنانەكایەی ئاشتی بۆ یەمەن و ململانێ لەگەڵ ئاسایشی خۆراك.
ئەو دیدارو كۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە  دۆناڵد بلینكن، باوكی وەزیری دەرەوەی ئێستای ئەمریكا و دیپلۆماتكاری پێشووی ئەمریكا و بەرێوەبەری بانكی وەبەرهێنان و كۆكەرەوەی هونەری مۆدێرن، ڕۆژی پێنجشەممە لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە