کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كرێملین:رێكارەكانی دوای ریفراندۆم بەخێرایی ئەنجام دەدرێت

.

08:06 PM - 23/09/2022


كرملین رایگەیاند ئەگەر لەڕیفراندۆمەكانی كۆمارەكانی دۆنباس و ناوچەكانی خێرسۆن و زاپۆریژیا بڕیاری ئەرێنی بدرێت ئەوا راستەوخۆ لەلایەن پەرلەمان و سەرۆكی روسیاوە رێوشوێنەكانی دواتر پەیڕەو دەكرێن.
وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕوسیا دیمیتری پیسكۆف ئاماژەی بەوە كرد دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم، پەرلەمان و سەرۆكی  روسیاوە دۆكیومێنتە پێویستەكان ئیمزا دەكەن و هەندێك لە ڕێكارە پێویستەكان بەپێی یاسا كارپێكراوەكان ئەنجام دەدرێت، تەئكیدشی كردەوە كە هەموو ئەو پرۆسەیە بە خێرایی ئەنجام دەدرێت، وتیشی: ئەگەر هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەنگ بدەن بۆ ئەوەی ببنە بەشێك لەخاكی روسیا ڕاستەوخۆ ئەركی پاراستنیان دەكەوێتە ئەستۆ وڵاتەكەمان و هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ئەو ناوچانە هەڕەشەیە بۆ سەر یەكێتی خاكی روسیا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە