کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی داوای خولی سێیەمی دانوستان لەلایەنە سیاسییەكان دەكات

.

08:04 PM - 23/09/2022


مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە نیویۆركەوە داوای لەلایەنە سیاسییەكان كرد دانوستانەكان دەستپێبكەنەوە و رایگەیاند، كەسانێك هەن كەكێشەیان لەگەڵ ئەودا هەیە و دەیانەوێت حكومەتی وڵاتەكەیان شكستبهێنێت، بەڵام بانگەوازی لایەنە سیاسییەكان دەكات بۆ جارێكی تری دەستپێكردنەوەی دانوستان و گفتوگۆ، ئاماژەی بەوەش كرد پێویستە لایەنە سیاسیەكان ئەم هەلە بقۆزنەوە و بەرپرسیارێتی مێژویی خۆیان بەرامبەر بە عیراق لە ئەستۆ بگرن، چونكە جگە لەدانوستان هیچ رێگەیەكی تر بۆ دەرچوون لەقەیرانی سیاسییەكان بوونی نییە.
مستەفا كازی باسی لەوەش كرد لەوتارەكەیدا لەكۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، روونكردنەوە لەبارەی سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و كەشوهەوا دەدات كە دۆخەكە لەبەردەم ئاستەنگی زۆردایە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم سەركردەكانی جیهان كۆدەنگن لە گرنگی رۆڵی عیراق لە چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا، وتیشی:داوای خولی سێیەمی گفتوگۆی نیشتمانی دەكەم بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان، جگە لە دیالۆگ هیچ ڕێگەیەكمان نییە بۆ بنیاتنانەوەی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە