کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق رۆڵەكانی بۆ ئاشتكردنەوەی سعودییە و ئێران چڕكردەوە

.

07:59 - 23/09/2022


لە درێژەی هەوڵەكانی حكومەتی عیراقدا، بۆ نێوەندگیری لەنێوان هەردوو حكومەتی ئێران و سعودییە، جارێكی تر وەزارەتی دەرەوەی عیراق هەوڵەكانی چڕكردەوە و لە كۆبوونەویەكی هاوبەشدا لەنێوان وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی سعودییەدا، لە نیویۆرك، دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان تاران و ریاز تاوتوێكرا.
هاوكات حكومەتی عیراق لە راگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بەوەكرد، لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، وەفدی عیراق و سعودییە، بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نیوان ریاز و تاران بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان كۆبوونەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە لە رابردوودا و بە نێوەندگیری حكومەتی عیراق، تیمە دانوستانكارەكانی سعودییە و ئێران، لە شاری بەغدا، پێنج خولی دانوستانەكانیان بەڕێوەبرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە