کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ڕوسیا داوایەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی ولاتەكەی دەكات

.

07:58 PM - 23/09/2022


ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا پێشنیاری تاوتوێكردنی پرسەكانی پەروەردەی نیشتیمانی بۆ خوێندكارانی وڵاتەكەی كرد، ئاماژەی بەوەشكرد كە لە بەرنامەی كاردا پرسەكانی ڕێكخستنی كار لەسەر پەروەردەی ئەخلاقی و نیشتمانپەروەری لە سیستەمی خوێندنی باڵا و پەروەردەی گشتیدا هەیە، هاوكات لە سیستەمی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی ڕوسیادا پشتیوانی لە پڕۆژە گشتیەكان بە ئامانجی پەروەردەی نیشتمانپەروەرانەی هاووڵاتیانی ڕوسیا بە یەكێك لە ئەركەكانی پاراستنی بەها ڕۆحانی و ئەخلاقییە نەریتی و كولتووریەكانی ڕوسیا پێناسە دەكرێت، لای خۆیەوە سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا نیكۆلای پاتروشێڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو كە ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدیۆلۆژیی نێوان ڕوسیا و ڕۆژئاوا لە كایەی ڕۆحیدا لە بەرزترین ئاستدایە و هەربۆیە بە تایبەتی گرنگە بنەماكانی سیاسەتی دەوڵەت بۆ پاراستنی بەها ئەخلاقییە نەریتیەكانی ڕوسیا دیاری بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە