کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی فەرەنسا كەمپێكی كۆچبەرانی لە پاریس چۆڵكرد

.

03:57 PM - 23/09/2022


میدیاكانی فەرەنسا سەبارەت بە رێكارەكانی بەرنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە پاریس، رایگەیاند: پۆلیسی پاریس كەمپێكی كۆچبەرانی تێكداوە و سەرجەم كۆچبەرەكانی گواستووەتەوە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم كۆچبەرانی ئەو كەمپە، هاووڵاتی منداڵ و خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون و بە رێگەی نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە خاكی فەرەنسا.
ئەوەشی ئاشكرا كرد، لەناو كۆچبەرەكاندا، كە لەژێر چادری گەشتیاریدا دەژیان، جۆرە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی بڵاوبووەتەوە و بۆ بەرنگاربوونەوە و رێگرتن لەو نەخۆشییە، پۆلیسی پاریس بڕیاریدا كەمپەكە چۆڵ بكات و كۆچبەرەكانیش بەسەر چەند كەمپێكدا دابەش بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە